Get Mystery Box with random crypto!

خەرمانی وشە: وەرن فێر بین خۆشەویستان بۆ زانیاریتان چەند وش | ســـــەرچــــی

خەرمانی وشە:
وەرن فێر بین

خۆشەویستان بۆ زانیاریتان چەند وشەیەک لەسەر گیانلەبەرێک دەنووسم بە نێوی
گورگ
گورگ لە هەمووی تەمەنیدا تەنیا یەک جار هاوسەرگیری دەکات یانی یەک هاوژین هەڵدەبژێرێت.
گورگ لە هەر شوێنێک لەدایک بوو کاتی مەرگ هەر دەچێتەوە ئەوێ.
لە هەر شوێنێک هێللانەی بوو لەوێ ڕاو ناکات و دوژمن بۆخۆی ساز ناکات.
گیانلەبەرێکە بۆن ناکات بەڵکوو بە حوکمی تیژیا چاوی نێچیر دەدۆزێتەوە.
کاتی ڕاوکردن ئەگەر مەجالی هەبێت هەرچەند نێچیری هەبێ هەموویان زامار و مل دەشکێنێت، ئەگەر سەت سەر مەڕیش بن هیچیان بەجی ناهێڵێت.
گیاندارێکە سواری دایک و خوشکی خۆشی نابێت.
تەنیا گیانلەبەری جیهانە بە دەنگەوە دەڕوات لە ترسدا، هەموو گیاندارێک خۆی مات دەکات یان هەڵدێ بەڵام ئەو بەرەو پیلی ترس و دەنگەوە دەچێت.