2023-03-22 00:42:13
خولی ڕەمەزانی ئاستانە
لە ژووری دڵتەوە بۆ دونیا!
گەشتێکی ئیمانی لەگەڵ قورئانی پیرۆز،
گەشتێکە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان لە وتەی خودای مەزن.
بەڕێزان و قورئاندۆستان پێکەوە لەم خولەدا دەچینە خزمەت قورئانی پیرۆز و مودارەسەکردن و ئاشنابوون بە واتا و هیدایاتی و ڕێنمایی ئایەتە پیرۆزەکانی.
لەم خولەدا جەخت دەکرێتەوە لە:
- تەفسیری ئایەتەکانی سوورەتی حوجورات.
-پەرتووکێکی ناوازە و تایبەت لەسەر پەیوەندی مانگی ڕەمەزان و قورئانی پیرۆز
- تەدەبوور و ڕامان لە مەغزا و مەبەستی کۆی گشتی سوورەتەکە.
- ئاماژەدان بە هیدایات و ڕێنمایی ئایەتەکان.
- چۆنیەتی ژیان لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا لە مانگی ڕەمەزان
- مامەڵەی هاوەڵان لەگەڵ قورئانی پیرۆز.
- دیارترین نەخۆشییەکانی نێو کۆمەڵگە، لە: «گاڵتەکردن بە خەڵکی، ناو و ناتۆرە، غەیبەتکردن، گومانی خراپ، جاسووسی کردن، منەتکردن، و... چەندانی دیکە».
گرنگی ئەم خولە:
خودای باڵادەست فەرموویەتی: {کِتابٌ أَنزڵناهُ إِلێکَ مُبارَکٌ لِێدَّبَّروا آیاتِهِ وڵِێتَذَکَّرَ أۆڵو الأڵبابِ} [ص: ٢٩] «پەیامێکی پیرۆز و پڕ بەرەکەتمان بۆ ناردوویت بۆئەوەی لە ئایەتەکانی ڕابمێنن، و خاوەن بیر و ژیرەکان پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن».
- ئەم خولە جێبەجێ کردنی فەرمانی خودای مەزنە بۆ تەدەبوور و ڕامان و بیرکردنەوە لە ئایەتە پڕ بەرەکەت و پیرۆزەکانی قورئان.
- ئەم خولە دەروازەی ئاشنابوونە بە کۆمەڵێک واتا و هیدایەتی قورئانی پیرۆز کە پێویستیی ژیانی هەموو باوەڕدارێکە.
- ئەم خولە حوجرەی تێڕامان و ژیانکردنە لەگەڵ وتەی خودای بەرز و بڵند.
- ئەم خولە بەرجەستەکردنی داخوازی و داواکارییەکانی قورئانی پیرۆزە لە ژیانی ڕۆژانە، هەروەک دایکمان خاتوو عائیشە (ڕەزای خودای لەسەربێت) لە وەسفی پێغەمبەری خۆشەویستمان (ﷺ) دەیفەرموو: «ڕەوشتی ئەو قورئان بوو.»
خولەکە پێشکەش دەکرێت لەلایەن:
- مامۆستا نوورەددین وەڕازی.
- مامۆستا حەسەن حوسێن.
- مامۆستا مەڕوان کوردی.
191 views21:42