2023-06-05 23:25:53
#ژۆانی_شێعر
لە ئاوێنەی دڵم دا تۆ دەبینم
وەفاداری کاروانی ڕێی ئەوینم
ئەگەر جارێ کەرەم کەی ماچی لێوت
هەزار جار فیدات بێ گیانی شیرینم
دەردی عەشقت لە دڵما زۆر گرانە
دەبێ کەی ساڕێژ بێ زام و برینم
تیری موژەت بوو پێکای دڵی شێتم
ئەمێستا چاوەنوارو ماتەمینم
هەر دێ دەبێ ڕۆژێ لە ئامێزت گرم
دیارە بۆ ئەو خەیاڵە خەو دەبینم
منی بێ خەو دەکێشم ڕەنجی دووریت
کە بەم چەشنە خەریک گریان وشینم
جەلال هێجانانی
پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
3.5K viewsedited 20:25