2023-06-18 22:49:05
#ژوانی_شێعر
خۆشم دەوێی و قەت ناڵێم، لە ویستنت پەشیمانم
سەد جاریکەش بێمە دنیا، بە تۆوە گیان دەگرێ گیانم
باسی بێوەفاییت ناکەم، ناڵێم چەندە دڵمت شکاند
چونکە تۆ داری ئەوینت، لەناو شێعرەکانما چەقاند
چریکەیەک پێ شک نایە یادت لەگەڵما نەژیابێ
تۆ هەناسەی منی و ئەتۆش، چۆنت پێخۆشە با وا بێ
ئێستاش ئەسیرم وەک جاران، بە زنجیری ئەوینەوە
هیچ ئازارێ نامبەزێنێ، هەر دەمرم بەو ئەوینەوە
ئەگەر هات و بە هەڵکەوتیش، یادی شەهیدی خۆتت کرد
چەپکێ گوڵی چنوور بێنە، با نەڵێن بە بێکەسی مرد
تێکۆشەر
پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
121 viewsedited 19:49