Get Mystery Box with random crypto!

الـقُـرآن نـور الـقـلـوب

Logo del canale telegramma regay_nur - الـقُـرآن نـور الـقـلـوب ا
Logo del canale telegramma regay_nur - الـقُـرآن نـور الـقـلـوب
Indirizzo del canale: @regay_nur
Categorie: Uncategorized
Lingua: Italiano
Abbonati: 862
Descrizione dal canale

(وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ)
#قورئان
#تەفسیرو_ڕامان
#دیارترین_باسەکانی_جوزئی...
#_چۆن_سەرکەوتوبم_لە_لەبەرکردنی_قورئان
#سلوكيات_خاطئة_على_طريق_الدعوة
#پاداشت_و_سزا
#لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ
#ڕازە_قورئانیەکان
#نوێژوماناکانی
#زنجیرەی_چلینەی_
#یوسفەوە

Ratings & Reviews

2.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

2


Gli ultimi messaggi

2023-05-11 22:22:08 ساتێک لە ژیاندا هەیە پێی دەوترێت ساتەوەختی “چاوپێداخشانەوە”، کە مرۆڤ سەیری ژیانی خۆی دەکات، پێداچوونەوە بە بابەتە جێگیرەکانی ژیانی دەکات، سەیری شوێن پێیەکانی دەکات، شوێن و مەکانەتی لە کوێدایە ؟
چەند کاتژمێر بەفیڕۆ دەدات؟
موتابەعەی چەند کەس دەکات بەبێ هیچ ئامانجێک ؟
چەند کتێبی هێشتا تەواو نەکردووە ؟
چەند پڕۆژە لە ناوەڕاستی ڕێگادا لێی وەستاوە ؟
چەند ئامانجی نووسیوە و دەستی پێنەکردووە ؟
لەو چرکە ساتدا قەدری هیدایەتی خوایی دەزانێت بۆ بەندەکانی ، پاشان لەو هاوکێشە تێدەگات کە پلانی ئینسانەکان چەندجودایە لە قەدەر تەوفیقی خودایی
سەیرەکە لەوەدایە کە دەزانی دڵ پەیوەست بوون جگە بە خوا ئێش و ئازاری دڵی پێوە بەندە، کەچی ڕوو ناکەیتە بارەگای خوا ملی بۆ کەچ بکەی، بەڵکو لەوەش سەیر تر ئەوەیە کە تۆ دەزانی لە هەموو شتێکدا ئاتاجی خوایت، کەچی تۆ ڕووی لێ وەردەگێڕی و ڕووی تێناکەیت، ئارەزووی ئەو شتانە دەکەی کە دوورت دەخاتەوە لە خوا .
84 views19:22
Aprire / Come
2023-05-11 22:22:02
81 views19:22
Aprire / Come
2023-05-10 13:10:58 مرۆڤی ئەم سەردەمە سەرقاڵ و ماندووە بە گێژاوی ژیانی ڕۆژانەوە، هەر یەکێك لە ئێمە وەك عەلاگەی ناو دۆڵابی ئەرک و وردەکارییە بچووکەکان وایە، هەر کە سەرلەبەیانی لەخەو ڕابوین کەمەندکێشمان دەکەن و سەرقاڵمان دەکەن، تا لە ئێوارەدا لە شەکەتی ماندوێتیدا بەسەر جێگە خەوەکەماندا دەکەوین.
دەوام و چوونەسەرکاری وەڕزکەر، نامەیەکی مۆبایل، ئیمەیڵێك، کۆمێنتێکی فەیسبوك، هەواڵێکی تویتەر، ڤیدیۆیەکی یوتیوب، گۆڕین ئەم کەناڵی ئاسمانی بۆ ئەوی تریان، هاوار و دەنگی هۆڕن لە ڕێگا قەڕەباڵغ و چروپڕەکاندا، ئەو کارانەی دوات خستوون و هەرچەندە بە بیرت دێنەوە و خەم داتدەگرێت، پابەندبوونە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەریەك کەڵەکە بوون و هتد....

ئایا سیستمی پەیوەندییە پێشکەوتووەکان ئەم ئارێشەیەی سازاندووە؟ نەخێر. بێگومان نەخێر، بەڵکو ئەوە بەخششێکە لەلایەن خوداوە، پێویستە لە شتانێك وەگەڕی بخەین کە ئەو ڕازی بێت، شتی زۆرمان لێوە چنیوەتەوە و بەدەست هێناوە. بەڵێ، بردمانەوە، بەڵام نازانم هەستدەکەم بێگەردیمان دۆڕاند.

کتێبی: ناسکییەکانی قورئان
نوسینی: ئیبراهیم عومەر سەکڕان
94 views10:10
Aprire / Come
2023-05-10 13:10:47
90 views10:10
Aprire / Come
2023-05-05 20:17:10
گـەر نەخـۆشـییەکت هەیە و کەس پێی نـازانـێ خـوا نـەبێ ،
خـێرێک بـکە بۆ لاچـوونی کەس پێی نەزانـێ خـوا نەبـێ.

گـەر دڵـت تـەنـگە و هیچ کەس نایـزانێ خـوا نەبـێ ،
داوای لـێـخـۆشـبـوونێک بکـە بـۆ نەمـانی هیچ کەس نەیـبـیسـتێ خـوا نـەبـێ.

گـەر دڵـەڕاوکـێـی بەردەوامت هەیە و کەس ئـاگای لـێـنییە خـوا نەبێ ،
دوو ڕکـعات نوێـژی بۆ بـکە هیچ کەس نەیـبـینـێ خـوا نەبێ....

• ابن القيم •
154 views17:17
Aprire / Come
2023-04-07 23:11:43
گەورەترین لە دەست دان بوو.!

فریا نەکەوتن
الصَنَابِحِيُّ (بەڕەحمەت بێ) دەفەرموویت:
لە یەمەن بە مھاجری ڕۆشتین ئامانجمان بوو کە
بگەین بە رَسُولَ اللهِ ﷺ تا گەیشتین بە شوینی
ئەسپ سواری ھات پێی گوتین:
پینچ شەوە رَسُولَ اللهِ ﷺمان ناشتوە

- السَّيْر ٣ / ٥٠٥ -
279 views20:11
Aprire / Come
2023-04-06 22:46:33
بەڕاستی ژیر ئەو کەسەیە کە بیر لە چۆنیەتی سەرکەوتن دەکاتەوە لە قیامەتدا و پلانی بۆ دادەڕێژێت، ھەروەھا ھەر لەئێستاوە خەمی ئەوەیەتی کە لە گەورەترین دۆڕان کە دەکرێت مرۆڤ تووشی بببێت، دوور بکەوێتەوە، کە ئەویش بریتییە لەوەی: یەکێک بێت لە ئەھلی دۆزەخ هەموو خۆشییەکانی ئەم جیهانە یەکسان نین بە ڕۆژێک لە دۆزەخدا، بگرە لەگەڵ ساتێکی ئازار تێیدا، کە بە خودا دۆزەخ ڕاستە و ھەقیقییە

باسی ژیریم لەگەڵ مەکە لەکاتێکدا ھیچ پلانێکت دانەناوە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەشکەنجەی خودا..

« شێخ أحمد السيد »
237 viewsedited  19:46
Aprire / Come
2023-03-31 21:29:55 یەکێك لە جوانیەکانی قورئان!
#عومەر_عەلی
لەگەڵمدا یەك تۆز دیقەت بدەن..
کە قورئان دەخوێنم زۆرجار وشە گەلێك دەموەستێنێت، وام لێ دەکات سەر بە دەیان کوندا بکەم بۆ ئەوەی باشتر لێی تێبگەم، گەشتم بە وشەی (هَضۡمٗا) لە سورەتی طە ئایەتی ١١٢، زۆر وشە هەر لە ڕوی زمانەوانیشەوە مانای جیاواز دەدات بە دەستەوە، بەپێی ڕستەکە، جگە لەوەش زۆر وشە هەیە لە یەك کاتدا چەند مانایەکی هەیە.
کە ڕۆشتمە ناو وردەکاری ئەو وشەوە (هَضۡمٗا) ئەوە دەگەیەنێت کە کەسی چاکەکار لە قیامەتدا لەوە ناترسێت کە پاداشتی کەم بکرێتەوە، جا ئەو وشە ئەگەر لەسەری بوەستیت و کەمێك بیری لێ بکەیتەوە زۆر گرنگە، لە دونیادا زۆرجار حەقمان پێ دەدرێت بەڵام هێشتا دەڵێین بەخوا حەقی تەواوی پێ نەدراوە، یان لە مەعمەلەیەکدا زۆر ئەترسین لێمان کەم بکرێتەوە، وەکو خۆی تێنەگەن، بۆیە زۆرجار مشت و مڕو موناقەشەو بگرە شەڕیشی لەسەر دەکەین، جا خیطابی قورئانی چەند جوانەو چۆن متمانەمان پێ دەبەخشێت، لە سورەتی یونس ئایەتی ٢٦ وشەیەکی زۆر جوان هاتوە کەوتەوە بیرم لەم باسی پاداشت و حەق و حقوقەدا، کە ئەویش وشەی (وَزِيَادَةٌ)یە بۆ کەسی چاکەکار نەك هەر پاداشتی دەدرێتەوەو ترسی لە کەمکردنەوەشی نابێت، بەڵکو زیادەشی دەدرێتێ، جا ئەو زیادە یەکجار خۆشە، بیهێنەرە بەرچاوی خۆت ئەگەر بڕۆیت بۆ بازاڕو کیلۆیەك تەماتە بکڕیت، دوای کێشانەکەی کابرای بەقاڵ یەك تەماتەی بچوك زیادەی تێ بکات، چەند دڵت پێی خۆشە، ئەی ئەگەر مێوژ بکڕیت و مشتێ مێوژی زیادە دوای کێشانەکە بخاتە ناو عەلاگەکەوە، چەند کابرات لا خۆشەویست دەبێت، وات لێ دێت هەموو جارێك بڕۆیتەوە بۆلای، جا هەروا بڕۆ بۆ سەرەوە ئەگەر ئاڵتون فرۆشێك تۆزێك قورستر بیکێشێت ئەوە یەکجار نادرەو لەوەیە شتی وا نەبێت، جا ئەبێت ئەو زیادەی خوای گەورە بۆ شتی بچوك و دونیای ئەوەندە دڵخۆشکەر بێت بۆ هی قیامەتی چۆن بێت!، جا لە تەفسیری زیادەشدا هاتوە کە زیادەکە بینینی خوای گەورەیە، تەخەیولی بکە مرۆڤ لەوکاتەدا بکاتە چ ئاستێك، چون مرۆڤ هەر ئەو مرۆڤەیە دڵخۆش دەبو بە مشتێ مێوژی دونیای، جا چ جای ئەوەی ئەو زیادە بینینی زاتێك بێت کە خولقێنەری عالەمە، بۆیە ئەو پاداشتە هەرگیز بەحەق وەرناگیرێت، خۆ مشتە مێوژەکە ئەوەندە نی یە تێرمان بکات، بەڵام مەحیبەتی ئەو نێوەندە ئەوەندە گەورەیە سەدان جار تێرمان دەکات، سا خوای گەورە بە بینینی خۆی تێرمان بکات.
دەقەکانی قورئان حەرەکاتەکانیشی مانا بەخشە.
#پەیامی_قورئان
#پەیامی_ڕەمەزان
242 views18:29
Aprire / Come
2023-03-31 21:29:51
169 views18:29
Aprire / Come
2023-03-31 05:44:18 بابەتی یەکەم
#الفائزون_في_رمضان
179 views02:44
Aprire / Come