Get Mystery Box with random crypto!

۳ هیکتار له دارستان و لێرەواری سەردەشت لە ئاگردا سووتا بەڕێو | سردشت آنلاین

۳ هیکتار له دارستان و لێرەواری سەردەشت لە ئاگردا سووتا

بەڕێوبەری ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکانی سەردەشت ووتی : بە هۆی ئاگرگرتنی دارستانەکانی سیسێر و لێڕەواری باژار ٣ هیکتار دارستان و لێڕەوار سووتا.

ڕەحمەت ئیبراهیمی هەروەها ووتی : دارستانەکان وەکو متمانەیەک بۆ نەتەوە و نەوەی داهاتوو دەبێ بپارێزدرێن و داهاتووش بەوان بسپێرین.

بەڕێوبەری ئیدارەی سەرچاوە سرووشتیەکانی سەردەشت هەروەها پێزانین و سپاسی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو چالاکان و هەڵسوراوانی شارەستانی و ژینگە پارێز و خەڵکی سیسێر کرد کە ڕۆلی بەرچاویان بوو لە کۆنتڕۆل و کوژاندنەوەی ئاگرەکە دا.

ئەندازیار ڕەحمەت لە کۆتایی ئاماژەی به سرووشتی جوانی سەردەشت کرد و وتیی : سەردەشت بەشێک لە نیشتمانه و ئاگرتێبەردانی دارستان و لێڕەوار خیانەتێکی گەوریە بە خاک و نیشتمان و خۆمان بۆیە دەبێ سەرکۆنەی هەموو ئەوانە بکەیین سەرچاوە بە نرخەکانی نیشتمان لە پێناو بەرزەوەندی خۆیان خاپوور دەکەن.

اینستاگرام سردشت آنلاین
instagram.com/irib_sardasht

سردشت آنلاین
t.me/irib_sardasht