Get Mystery Box with random crypto!

🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀

Logo del canale telegramma asoyzhyanisaheb - 🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀 ئ
Logo del canale telegramma asoyzhyanisaheb - 🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀
Indirizzo del canale: @asoyzhyanisaheb
Categorie: Uncategorized
Lingua: Italiano
Abbonati: 825
Descrizione dal canale

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq
ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
شمارە حساب وکارت: 870836544
6037707000379291
شاری ساحێب
@mahdifr48
@naserrahmani57
@abed547
@kamil7633
@Ahvan90
@loghman_58
@Hany_m_24
@dazarpour
@M_sh_M13
@sahari1401

Ratings & Reviews

3.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

0


Gli ultimi messaggi

2023-05-16 12:53:40
شیرین و خۆشە ، زمانی کوردی
4 views09:53
Aprire / Come
2023-05-16 10:21:19 ‍ ‍ ‍ نرخی هەناو

وەرگێڕان: عابید حسەینی

خاتوونێک داوای لە دەسفرۆشێکی سەر شەقام کرد:" ئەرێ ئەو هێلکانەی داتناون بۆ فرۆش بایی چەندەن؟
پیرەپیاوە دەسفرۆشکە وڵامیداوە:" هەر هێلکەیەک پەنجا سێنتە."
خاتوونەکە گوتی"دە من شەش هێلکە بە دوو دۆلار هەڵدەگرم"
پیرەپیاوەکە گوتی:" خاتوون،بەو قیمەتەی دەتهەوێ هەڵیانبگرە، من ئەمڕۆ سفتاحم نەکردەو و بۆ بژیوی ئەمڕۆ پیویستم بەو بڕە پارەیە هەیە"
ژنەکە  بە چەقەلێدان توانی هێلکەکان بکڕێت و ڕەزامەند لە سەرکەوتنەکەی هەستا و چوو سوار ماشینە گرانباییەکەی بوو و وێڕای دۆستێکی  ڕووی کردە چێشتخانەیەکی نایاب
ئەوەی کە دڵیان پێوە بوو داوایانکرد. لەو خۆراکیەی داوایان کردبوو، زۆر کەمێکیان لێ مێڵاک کرد. و ئەوەی دیکەیان بە دەسلێنەدراوی بە جێهێشت. دواتر ژنەکان دووسەد دۆلاریان دا بە چێشتخانەکە هەرچەند پارەی خۆراکەکەیان  150 دۆلارێک بوو. بە کابرای چێشتخانەکەیان گوت:" پێوست ناکات خوردەکەمان پێی بدەیتەوە، ئەو شاباشی کارەکەتان بێت.

ئەم شێوازی پارەدانە بۆ چێشتخانەچی ئاساییە بەڵام بۆ دەسفرۆشەکە خەسارە و داشکانە.

پرسیارێک دێتە گۆڕێ:

بۆ لە کاتی شت کڕین لە هەژارێک، هێزی دەسقووچاوی خۆمان دەخەینە گەڕ بەڵام کاتێ شت سەندن لە بێ نیازێک، کە زۆر پێویستی سەرەکەیشی پێ نییە، دەس ودڵ ئاوەڵایین و جگە لە نرخە سەرکیەکەی پارەی زێدەتریش دەدەین؟
چیرۆکێکی ترم ژنەفەت لە باوکێک
ئەو کاتێ شتی لە هەژارەکان دەسەند پارەی زێدەتری پێدەدان.منداڵەکانی بۆیان جێی پرسیاربوو، ڕۆژێک لێیان پرسی:" ئەرێ باوکە بۆ وا دەکەی؟" گوتی:" ئەوە خێری بووخچەی کڕامەتە"
"A Lady asked an old street vendor: "How much do you sell your eggs for?" The old man replied "0.50¢ an egg, madam.” The Lady respondes , “I'll take 6 eggs for $2.00 or I'm leaving.” The old salesman replied, “Buy them at the price you want, Madam. This is a good start for me because I haven't sold a single egg today and I need this to live.”

She bought her eggs at a bargain price and left with the feeling that she had won. She got into her fancy car and went to a fancy restaurant with her friend. She and her friend ordered what they wanted. They ate a little and left a lot of what they had asked for. So they paid the bill, which was $150. The ladies gave $200 and told the fancy restaurant owner to keep the change as a tip.

This story might seem quite normal to the owner of the fancy restaurant, but very unfair to the egg seller. The question it raises is;
Why do we always need to show that we have power when we buy from the needy?
And why are we generous to those who don't even need our generosity?

We once read somewhere that a father used to buy goods from poor people at a high price, even though he didn't need the things. Sometimes he paid more for them. His children were amazed. One day they asked him "why are you doing this dad?" The father replied: "It's charity wrapped in dignity.”

https://t.me/asoyzhyanisaheb
10 views07:21
Aprire / Come
2023-05-16 06:38:40 تەلیسی بەتاڵ سەردەمی منداڵی لە دێهات جۆرە تەلیسێک(گۆنی) هەبوو، پێیان ئەوت سێخەت. پتر لە ۱۲۰کیلۆ گەنمی ئەگرت. پاش ساڵەهای ساڵ ئاوارەیی و دوورەوڵاتی، ڕێم کەوتەوە دێهاتەکەمان. لە پیرە پیاوێک پرسیارم کرد: ئەرێ ئەو جۆرە تەلیسانە چییان بەسەر هات؟ فەرمووی تەلیسەکان…
5 viewsedited  03:38
Aprire / Come
2023-05-15 16:39:01
Mt. Fishtail ( machapuchare) 6993 m. One of the most beautiful and virgin mountain in the world.


17 views13:39
Aprire / Come
2023-05-15 12:41:40
هۆکاری دیاری کردنی ئەمڕۆ وەک ڕۆژی زمانی کوردی :

لە ڕۆژی "۱۵ی ئایار"ی ساڵی ١٩٣٢دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار"بە دەستی "جەلادەت عالی بەدرخان" لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا.

https://t.me/asoyzhyanisaheb
17 viewsedited  09:41
Aprire / Come
2023-05-15 06:18:31
#ڕۆژی_زمانی_کوردی

ئەمڕۆ ٢٥ی بانەمەڕ وەک ڕۆژی زمانی کوردی دیاری کراوە و دەناسرێت.

بەو بۆنەوە جوانترین پیرۆز باییەکان ئاراستەی ھەموو کورد و ئێوەی خۆشەویست دەکەین.

هۆکاری دیاری کردنی ئەمڕۆ وەک ڕۆژی زمانی کوردی :

لە ڕۆژی "۱۵ی ئایار"ی ساڵی ١٩٣٢دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار"بە دەستی "جەلادەت عالی بەدرخان" لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا.

ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھەتاو" لە شاری ھەولێر لەم ڕۆژە دەرکرا

لە ساڵی ١٩٦٣یش گۆڤاری "ڕۆژا نوێ" لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد.

https://t.me/asoyzhyanisaheb
49 viewsedited  03:18
Aprire / Come
2023-05-15 06:15:56
بەرگی ١٣ و ١٤ی «فەرهەنگی زارەکی موکریان» بڵاو کرایەوە

نووسەر:سەلاح پایانیانی

https://t.me/asoyzhyanisaheb
49 viewsedited  03:15
Aprire / Come
2023-05-14 22:51:37
مووسیقی و ژیان .
شاری ساحێب
مامۆستا جه‌لیل كه‌ریمیان.

https://t.me/asoyzhyanisaheb
87 viewsedited  19:51
Aprire / Come
2023-05-14 20:38:16 https://t.me/navikurdikchanwkuran
114 views17:38
Aprire / Come
2023-05-14 20:08:13 کوردیی ناوەڕاست/ Kirmancî

باکووری نیشتمان و چەند هزرۆکەیەک     Bakûrê Welat û Hin Raman

مخابن، نەک هەر خان و سوڵتان و پاشای تورکان، بەڵکوو زۆربەی کەسانی ئاسایی و ڕەمەکیشیان ناتوانن کورد بە هاوسەنگ و هاوشانی خۆیان ببینن و زمانەکەی بە هاوتای زمانی خۆیان بزانن.  ئەوان کوردی خانەخوێ وەک مرۆڤێکی شاخاویی ساویلکەی هۆزەکی دەبینن و پێیان وایە، خوا هەر بۆ ئەوە دروستی کردووە خزمەتکار و پەردەدار و نۆکەر و مەیتەری ئەوان بێ. ئازایەتی و مێرخاسییەکەشی هەر بۆ ئەوەیە، قەڵەمرەویی تورکان پانوپۆڕتر بکا، لە ئەرمەنستانەوە تا یەمەن، لە قەوقازیشەوە تا ڕووسیا و بولگارستان و ئەولاتریش بۆیان بچێتە غەزا و گاورکوشتن! ئەم وێنەیەی کورد لە ماوەی نێزیکەی هەزار ساڵی داگیرکاری و فەرهوود و خوێنڕێژیدا لای زۆربەی دراوسێیانی تورک بۆتە فەرهەنگ.
***
شەڕی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەم حیزب و ئەو حیزب نییە، شەڕێک نییە لەگەڵ ئیدیۆلۆژیایەکی ناکۆک، بەڵکو شەڕێکی دەستەویەخەیە لەگەڵ خاک و گەل و سروشت و ژینگە، لەگەڵ شوێنەواری حەسەنکێڤ و زەیتوونی عەفرین و ڕەز و باخەکانی بادینان.
کوردەفۆبیا ئیدیۆلۆژیای تا ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکە.
***
زمانی کوردی، کە پەرجۆی کردگارە و گەنجینەیەکی کەموێنەی مرۆڤایەتییە، لە قوتابخانە و پەرلەمان و دامودەزگاکانی وڵاتی ئەردۆگان قەدەغەیە. ملیۆنان زارۆی کورد لە قوتابخاناندا ناوێرن بە زمانی زگماک دەم بکەنەوە.
زمانی کوردی ئازاد نییە تا ئەو ڕۆژەی لە دەستووردا دانی پێدا دەنرێ و بە فەرمی دەبێتە زمانی پەروەردە و فەرمانگە و تەکنەلۆژیا و زانست و بیرکردنەوە. زمانێک تەنیا لە ناندین و سەرشۆرک و پەناوپێچی چایخانان شەرمنۆکانە قسەی پێ بکرێ، ناتوانێ خۆی لەبەر تەوژمی گڵۆبالیزم و سیاسەتی تواندنەوە بگرێ. ئەگەر زمانی کوردی، بە زووترین کات، هەمان ستاتوسی زمانی تورکی وەرنەگرێ، ئەمڕۆ نا سبەی، دەتوێتەوە و ئاکامی لە زمانی قیبتییەکانی میسر و هیندییە سوورەکانی ئەمەریکا باشتر نابێ.
کورد، پێش هەر شتێک، بە زمان لە ناکورد جیا دەکرێتەوە، سنووری نیشتمانەکەشی هەر بە شەقڵی زمان دەستنیشان دەکرێ. بابەتی زمان و گرینگییەکەی هەر پەیوەست نییە بە داگیرکەرانەوە، بەڵکوو پەیوەستیشە بە کەسایەتیی خاوەن زمانەوە، بەو حیزبە کوردی و نیمچەکوردییانەشەوە کە حیسابی قونکەپیازێک بۆ زمان ناکەن، بەناوی کۆمەڵێک دۆگمەی نەزۆکەوە خۆیان لە بەکارهێنانی دەدزنەوە و لە سەری ڕشت نین.
***
دوای جەنگی کەنداو کورد ببووە سەرباسی میدیاکان، بە ژمارەیەکی گەورە دەهاتە پێش چاو، کەس نەیدەتوانی خۆی لێ نەبان بکا. تورگوت ئۆزاڵ یەکەم دەسەڵاتداری تورک بوو کە ژمارە گەورەکەی بینی. ئەردۆغانی دوای ئۆزاڵیش، کە میراتێکی دەوڵەمەندی حوکمڕانیی بۆ مابۆوە، لەوە زیرەکتر بوو ئەو هەرێمە فیدڕاڵە نەبینێ، کە بە پشتەوانیی ڕۆژاوا لەبن لووتی قیت ببۆوە.
دەبوایە هەر ئەوە بکا کە کردی:  لە جێیەک بۆت شل کا و لە دوو جێیانیش لێت توند کا...
باوەڕ ناکەم، لەناو دۆست و دوژمندا، هیچ حوکمدارێک هێندەی ئەردۆگان کورد و ئەقڵییەتی خێڵەکیی کورد بناسێ. جا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان نەرمیی نواندبێ ئەوا، جگە لە شەقی ڕۆژگار، بۆ لەخشتەبردنی بەرەبابە مێشکپووچەکان بووە، تا پەڕوباڵیان بکا، وەک تەیرێکی ماقوول نیشانی دنیایان بدا و بەشێنەیی، وەستایانە و شێلگیرانە ئابووریی باشووریان لەبن دەست دەربێنێ و ئەو دەرفەتە دەگمەنە لەبار ببا، کە وەدەست هاتبوو.
ئەردۆگان پشوودرێژانە سەرانی پارتخێڵەکانی لە فەرمانڕەوای دیفاکتۆی باشووری کوردستان و عیراقی دوای ٢٠٠٣ وە کردە سواڵکەری بەر دەرگەی هەمووان.
***
ڕاستە گۆڕانی هەندێک دەموچاو یەکسەر  سیستەمی وەحشییانەی ( یەک خاک، یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا) هەڵناتەکێنێ، بەڵام هەر کێ بێتە جێی ئەردۆگان ناتوانێ هێندەی ئەو ڕووقایم بێ: لەسەر کورسیی ناتۆ دانیشێ و لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ پووتین و ئاخوندەکانی ئێران سێ قوونی ناو دەرپێیەک بێ. کەس وەک ئەردۆگان بۆی ناچێتە سەر نەوت و گاز بۆ ڕووسیا بفرۆشێ و دڕۆنی بەیرەقداریش پێشکەشی ئۆکرانیا بکا!
***
تورکیای ئەردۆگان دوو چەکی کارای لەبن دەستە: پانئیسلامیزم و پانتورکیزم. یەکەمیان، کە چەکی دینە، درۆزنانە و بە ناهەق، بەڵام لێزانانە، دژی کورد و نەیارانی خۆی بەکاری دێنی، دووەمیان، کە پانتورکیزمە، چەکی هاوبەشی هەموو فەرمانڕەوایانی تورکە، دارەڕای سیستەمی دەوڵەتە. ئەوەی دوو جۆر چەک بەکار دێنێ ترسناکترە لەوەی یەکێکیان...
***
لەم هەلومەرجەی باکووردا گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە، حیزبە کوردی و نیمچەکوردییەکان، پێش هەر شتێک، پێ لەسەر ستاتوسی فەرمیی زمانی کوردی دابگرن و ڕێ لە سیاسەتی تواندنەوەی بگرن. لەناوبردنی زمانی کوردی، کە سەدەیەکە کاری لەسەر دەکرێ، یەکسانە بە سڕینەوەی کورد و باکووری نیشتمانمان.

مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
07/05/2023
134 viewsedited  17:08
Aprire / Come