Get Mystery Box with random crypto!

ساتێک لە ژیاندا هەیە پێی دەوترێت ساتەوەختی “چاوپێداخشانەوە”، ک | الـقُـرآن نـور الـقـلـوب

ساتێک لە ژیاندا هەیە پێی دەوترێت ساتەوەختی “چاوپێداخشانەوە”، کە مرۆڤ سەیری ژیانی خۆی دەکات، پێداچوونەوە بە بابەتە جێگیرەکانی ژیانی دەکات، سەیری شوێن پێیەکانی دەکات، شوێن و مەکانەتی لە کوێدایە ؟
چەند کاتژمێر بەفیڕۆ دەدات؟
موتابەعەی چەند کەس دەکات بەبێ هیچ ئامانجێک ؟
چەند کتێبی هێشتا تەواو نەکردووە ؟
چەند پڕۆژە لە ناوەڕاستی ڕێگادا لێی وەستاوە ؟
چەند ئامانجی نووسیوە و دەستی پێنەکردووە ؟
لەو چرکە ساتدا قەدری هیدایەتی خوایی دەزانێت بۆ بەندەکانی ، پاشان لەو هاوکێشە تێدەگات کە پلانی ئینسانەکان چەندجودایە لە قەدەر تەوفیقی خودایی
سەیرەکە لەوەدایە کە دەزانی دڵ پەیوەست بوون جگە بە خوا ئێش و ئازاری دڵی پێوە بەندە، کەچی ڕوو ناکەیتە بارەگای خوا ملی بۆ کەچ بکەی، بەڵکو لەوەش سەیر تر ئەوەیە کە تۆ دەزانی لە هەموو شتێکدا ئاتاجی خوایت، کەچی تۆ ڕووی لێ وەردەگێڕی و ڕووی تێناکەیت، ئارەزووی ئەو شتانە دەکەی کە دوورت دەخاتەوە لە خوا .