مرۆڤی ئەم سەردەمە سەرقاڵ و ماندووە بە گێژاوی ژیانی ڕۆژانەوە، هەر یەکێك لە ئێمە وەك عەلاگەی ناو دۆڵابی ئەرک و وردەکارییە بچووکەکان وایە، هەر کە سەرلەبەیانی لەخەو ڕابوین کەمەندکێشمان دەکەن و سەرقاڵمان دەکەن، تا لە ئێوارەدا لە شەکەتی ماندوێتیدا بەسەر جێگە خەوەکەماندا دەکەوین. دەوام و چوونەسەرکاری وەڕزکەر، نامەیەکی مۆبایل، ئیمەیڵێك، کۆمێنتێکی فەیسبوك، هەواڵێکی تویتەر، ڤیدیۆیەکی یوتیوب، گۆڕین ئەم کەناڵی ئاسمانی بۆ ئەوی تریان، هاوار و دەنگی هۆڕن لە ڕێگا قەڕەباڵغ و چروپڕەکاندا، ئەو کارانەی دوات خستوون و هەرچەندە بە بیرت دێنەوە و خەم داتدەگرێت، پابەندبوونە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەریەك کەڵەکە بوون و هتد.... ئایا سیستمی پەیوەندییە پێشکەوتووەکان ئەم ئارێشەیەی سازاندووە؟ نەخێر. بێگومان نەخێر، بەڵکو ئەوە بەخششێکە لەلایەن خوداوە، پێویستە لە شتانێك وەگەڕی بخەین کە ئەو ڕازی بێت، شتی زۆرمان لێوە چنیوەتەوە و بەدەست هێناوە. بەڵێ، بردمانەوە، بەڵام نازانم هەستدەکەم بێگەردیمان دۆڕاند. کتێبی: ناسکییەکانی قورئان نوسینی: ئیبراهیم عومەر سەکڕان 94 views10:10