Get Mystery Box with random crypto!

یەکێك لە جوانیەکانی قورئان! #عومەر_عەلی لەگەڵمدا یەك تۆز دیقەت | الـقُـرآن نـور الـقـلـوب

یەکێك لە جوانیەکانی قورئان!
#عومەر_عەلی
لەگەڵمدا یەك تۆز دیقەت بدەن..
کە قورئان دەخوێنم زۆرجار وشە گەلێك دەموەستێنێت، وام لێ دەکات سەر بە دەیان کوندا بکەم بۆ ئەوەی باشتر لێی تێبگەم، گەشتم بە وشەی (هَضۡمٗا) لە سورەتی طە ئایەتی ١١٢، زۆر وشە هەر لە ڕوی زمانەوانیشەوە مانای جیاواز دەدات بە دەستەوە، بەپێی ڕستەکە، جگە لەوەش زۆر وشە هەیە لە یەك کاتدا چەند مانایەکی هەیە.
کە ڕۆشتمە ناو وردەکاری ئەو وشەوە (هَضۡمٗا) ئەوە دەگەیەنێت کە کەسی چاکەکار لە قیامەتدا لەوە ناترسێت کە پاداشتی کەم بکرێتەوە، جا ئەو وشە ئەگەر لەسەری بوەستیت و کەمێك بیری لێ بکەیتەوە زۆر گرنگە، لە دونیادا زۆرجار حەقمان پێ دەدرێت بەڵام هێشتا دەڵێین بەخوا حەقی تەواوی پێ نەدراوە، یان لە مەعمەلەیەکدا زۆر ئەترسین لێمان کەم بکرێتەوە، وەکو خۆی تێنەگەن، بۆیە زۆرجار مشت و مڕو موناقەشەو بگرە شەڕیشی لەسەر دەکەین، جا خیطابی قورئانی چەند جوانەو چۆن متمانەمان پێ دەبەخشێت، لە سورەتی یونس ئایەتی ٢٦ وشەیەکی زۆر جوان هاتوە کەوتەوە بیرم لەم باسی پاداشت و حەق و حقوقەدا، کە ئەویش وشەی (وَزِيَادَةٌ)یە بۆ کەسی چاکەکار نەك هەر پاداشتی دەدرێتەوەو ترسی لە کەمکردنەوەشی نابێت، بەڵکو زیادەشی دەدرێتێ، جا ئەو زیادە یەکجار خۆشە، بیهێنەرە بەرچاوی خۆت ئەگەر بڕۆیت بۆ بازاڕو کیلۆیەك تەماتە بکڕیت، دوای کێشانەکەی کابرای بەقاڵ یەك تەماتەی بچوك زیادەی تێ بکات، چەند دڵت پێی خۆشە، ئەی ئەگەر مێوژ بکڕیت و مشتێ مێوژی زیادە دوای کێشانەکە بخاتە ناو عەلاگەکەوە، چەند کابرات لا خۆشەویست دەبێت، وات لێ دێت هەموو جارێك بڕۆیتەوە بۆلای، جا هەروا بڕۆ بۆ سەرەوە ئەگەر ئاڵتون فرۆشێك تۆزێك قورستر بیکێشێت ئەوە یەکجار نادرەو لەوەیە شتی وا نەبێت، جا ئەبێت ئەو زیادەی خوای گەورە بۆ شتی بچوك و دونیای ئەوەندە دڵخۆشکەر بێت بۆ هی قیامەتی چۆن بێت!، جا لە تەفسیری زیادەشدا هاتوە کە زیادەکە بینینی خوای گەورەیە، تەخەیولی بکە مرۆڤ لەوکاتەدا بکاتە چ ئاستێك، چون مرۆڤ هەر ئەو مرۆڤەیە دڵخۆش دەبو بە مشتێ مێوژی دونیای، جا چ جای ئەوەی ئەو زیادە بینینی زاتێك بێت کە خولقێنەری عالەمە، بۆیە ئەو پاداشتە هەرگیز بەحەق وەرناگیرێت، خۆ مشتە مێوژەکە ئەوەندە نی یە تێرمان بکات، بەڵام مەحیبەتی ئەو نێوەندە ئەوەندە گەورەیە سەدان جار تێرمان دەکات، سا خوای گەورە بە بینینی خۆی تێرمان بکات.
دەقەکانی قورئان حەرەکاتەکانیشی مانا بەخشە.
#پەیامی_قورئان
#پەیامی_ڕەمەزان