Get Mystery Box with random crypto!

#ژوانی_شێعر بە تاسەی دووریت زەجر ئەکێشم حاڵم بێ حاڵە و دەروون | ️ ️Kurdpayam

#ژوانی_شێعر

بە تاسەی دووریت زەجر ئەکێشم
حاڵم بێ حاڵە و دەروون پڕ ئێشم

سەخت و دژوارە بۆم چاوەڕوانی
ژین بێ تۆ مەرگە و نییە ئـامـانـی

ئەو شەقامانەی تێیدا گەڕاوی
شوێنی یادگاری تۆیە تەواوی

دێتەوە یادم  ژینی ڕابردوو
دڵم دەسووتێ و بۆی دەگرێ گڕوو

نەماوە ئیتر تاقەتی دووری
ژیانم تاڵە و نییە سەبووری

شەهێن حسێنی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg