#ژوانی_شێعرھەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ چەم پڕ لە نەم نابێ
ھەتا نەم دانەبارێ تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ
لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبرێ بێ ھەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ
ئەوی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەردە
چیای سەرکەش ببینە قەت سەری بێ ھەور و تەم نابێ
مامۆستا هێمن
پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg