Get Mystery Box with random crypto!

#ژوانی_شێعر لە رێگەی عەشقدا هەر کەس ئەسیری کۆت و زنجیرە ئەگەر | ️ ️Kurdpayam

#ژوانی_شێعر

لە رێگەی عەشقدا هەر کەس ئەسیری کۆت و زنجیرە
ئەگەر بێهۆشە یا مەستە مەڵێن شێتە بڵێن ژیرە

هەتا لەو بادە پەرداخێ نەنۆشن واعیز و قازی
بە من کەی تێ ئەگەن ئاخۆ چ بازاڕێکی دڵگیرە

وەرە واعیز لە کەشکۆڵی دڵی عاشق تەماشا کە
حەقیقەت تێ ئەگەی ئەوسا چ پێویستت بە تەقریرە

لە بۆتەی مەیکەدەی عەشقا کەسێ ژەنگی دڵی مابێ
مەحاڵە دەرکی مەعنا کا ئەگەر جوانە وەگەر پیرە

ئەگەر کاسەی سەرت گەنجینە بێ بۆ عیلمی زاهیربین
لە نووری مەعریفت دووری کە تۆ قەلبت وەکوو قیرە

“فەنایی”

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg